Zana Natık Kerem
29 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلە بەپێوەری رێختەر، باشووری پارێزگای نەینەوا باکوووری عێراقی ھەژاند.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە داوە کە روانگەی بوومەلەرزانی سەربە دەستەی گشتیی کەشناسی رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلە بەپێوەری رێختەر بە دووری ٢٦ کیلۆمەتر لە باکووری رۆژھەڵاتی قەزای رەبیعە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا روویداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دانیشتوانی ناوچەکە ھەستیان بە بوومەلەرزەکە، کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە نەخراوەتەڕوو لەوەی ئاخۆ بوومەلەرزەکە، زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتووەتەوە یان نا.