Zana Natık Kerem
29 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و حەشدی شەعبی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشدا، دوو تیرۆریستی داعشیان لە باکووری پارێزگای بەغدا کوشت.
میدیا عێراقییەکان پشت بەستن بە راگەیەندراوێکی دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویان کردەوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە باخەکانی ئەلبو حەمەد شەھاب سەربە قەزای تارمییە باکووری بەغدا ئەنجامداوە.
بەپێی رایگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون.
باس لەوەشکراوە کە یەکێک لە تیرۆریستە کوژراوەکان، خۆکوژبووە.