Zana Natık Kerem
25 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2022
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە میانی دیداری لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، فیلە ڤاریۆلا رایگەیاند کە گرنگە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ھاریکاریی ئابووریی و گۆڕانی ئاووھەوا، ھەروەھا لەناوبردنی گەندەڵی پتەوتر بکرێن.
بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، فیلە ڤاریۆلا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە کە لە دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەورووپا، ھەروەھا باس لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا لەبواری جیاجیادا کراوە و ستایشی پشتیوانیکردنی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کراوە بەتایبەتیش لە بواری سیاسی، ئەمنی و مرۆڤایەتی، هەروەها ئابوورییشدا.
راشیگەیاندووە بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەوەداوە، گرنگە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ھاریکاریی ئابووریی و گۆڕانی ئاووھەوا، ھەروەھا لەناوبردنی گەندەڵی پتەوتر بکرێن .
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لای خۆیەوە فیلە ڤاریۆلا پشتیوانیکردنی یەکێتیی ئەورووپای بۆ عێراق دووپات کردووەتەوە، جەختیشی کردووەتەوە لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەبوارە جیاجیاکان، ھەروەھا چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسیی و پێشخستنی گەشەپێدانی عێراق.