22 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
چالاكوانێكی مەدەنی رایگەیاند كە چالاكوان و پزیشك، عومەر یوسف سوڵتانی دوای بەجێهێشتنی گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا، بێ سەروشوێن بووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
دوێنێ شەممە ناوەندی نیما تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو كە پزیشك عومەر یوسف سوڵتانی لە شەوی هەینی رابردووە لە كاتی گەڕانەوەی لە گۆڕەپانی تەحریر بۆ ماڵەكەی بێ سەرشوێن بووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، عومەر یوسف سوڵتانی یەكێك بوو لەو پزیشكانەی كە هەر لەدەستپێكی خۆپیشاندانەكاندا لە گۆڕەپانی تەحریر خۆبەشخانە، خۆپیشاندەر بریندارەكان چارەسەر كردووە.
لای خۆیەوە هاوسەری عومەر یوسف سوڵتانی، سارە تائی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردووەتەوە كە هاوسەرەكەی لە رۆژی هەینی رابردووە دوای بەجێهێشتنی گۆڕەپانی تەحریر، بێ سەروشوێن بووە.
ئاماژە بەوە دەكرێت كە لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا، زنجیرەیەك كردەی كوشتن و رفاندن دژبە چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەنجامدراون.
پشتبەستن بە ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە دەستپێكی خۆپیشاندانەكانەوە لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی دیكەی عێراق كە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە، ٤٩٧ كەس كوژراون و زیاتر لە ١٧ هەزار كەسی دیكە لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.