Haydar Karaalp
20 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2020
بەغدا - AA
لە بەغدا بە مووشەك هێرشكرایه سەر باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە ناوچەى سەوز.
بەگوێرەى ئەو زانيارييانەى دەست پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆلو كەوتووە، دەنگى تەقينەوەكان لە چەند ناوچەيەكى بەغداى پايتەخت بيستراوە.
هەر بەپێى زانيارييەكان چەند مووشەكێك لەوانەى ئاڕاستهكراون، كەوتوونەتە ناوچە سڤيلنشينەكانى نزيك لە ناوچەى سەوز.
هاوكات چەند گرتەيەكى هێرشەكە لە تۆڕەكۆمەڵايەتييەكان بڵاوكراوەتەوە.
هێشتا لایهنه پەيوەنديدارەكانى عێراق هیچ لێدوانێكیان لهبارهی هێرشهكهوه بڵاونهكردووهتهوه.
پێشتر چەندين جار بە مووشەك هێرشكراوەتە سەر باڵيۆزى ئەمريكا لە عێراق، دەنگۆى ئەوە ههیه ئەم هێرشانە لەلايەن چەند گروپێكى ميليشيايى نزيك لە ئێران ئەنجامدەدرێن.