Gülşen Topçu
20 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2020
بەغدا - AA
وەزيرى گواستنەوەى عێراق ناسر بەندەر، ئاشكرایكرد دەستيان بە پرۆژەى نۆژەنكردنەوەى هێڵى شەمەندەفەرى بەغدا-مووسڵ و گەياندنى هێڵەكە به توركيا كردووە.
ناسر بەندەر لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق، ئاماژەى بەوەكردووه، دهست به بەشى يەكەمى كارەكانى پرۆژەى نۆژەنكردنەوەى هێڵى ئاسنينى نێوان بەغدا و مووسڵ و درێژكردنەوەى هێڵهكه تا توركيا كراوه.
بەندەر ئاشكراشیكرد، كارەكانى نۆژەنكردنەوەى چەند پردێك و سێتێكى هێڵەكە كە لەلايەن رێكخراوى تيرۆريستيى داعش خاپووركرابوون، دەستيپێكردووە و كارهكان لە ماوەى دوو مانگ كۆتاییدێت و جەختى لەوەكردەوە، هەنگاوى گەورەى پرۆژەكە قۆناغى بەستنەوەى بەندەرى فاوە لە پارێزگاى بەسرە بە توركياوه.
وەزيرى گواستنەوەى عێراق ئهوهشی خستهڕوو كە شەمەندەفەرەكانى عێراق كۆن بوون و دواى تەواوبوونى هێڵە ئاسنينەكان شەمەندەفەرى نوێ دەكڕن.
پێشتر و له ٢٠ی ئهیلوولدا پارێزگارى مووسڵ نەجم جبوورى، ئاشكرايكردبوو، هێڵێكى ئاسنينى مۆدێرن لە پارێزگاى مووسڵەوە تا سنوورى توركيا درووستدەكەن.
بهمهبهستی ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاتووچۆى نێودەوڵەتى لە نێوان عێراق و مووسڵ، بە شێوەيەكى گشتیى دەروازەى سنوورى ئيبراهيم خەليل بەكاردەهێنرێت.