21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2020
بەغدا - AA
حكوومەتى عێراق ئاشكرایكرد بە هەشت مووشەك هێرشكراوهته سەر باڵیۆزخانهی ئەمريكا لە ناوچەى سەوز.
شانەى راگهیاندنی ئهمنی له راگهیهنراوێكدا، ئاشكرایكرد بە هەشت مووشەك هێرش كراوەتە سەر ناوچەى سەوز لە بەغدا و ژمارەيەكى زۆرى كەوتووەتە ناوچە سڤيلنشینهكانی ناوچەى سەوز.
راگهیهنراوهكه تیشكی خستووهته سهر ئهوهی يەكێك لە مووشەكەكان له خاڵێكى پشكنين لە ناوچەى سەوز كهوتووته خوارهوه و سەربازێكى برينداركردووە.
لاى خۆيەوە، باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە بەغدا هێرشەكەى پشتڕاستكردەوە و ئاشكرایكرد كە سەرجەم مووشەكەكان لە رێگەى سیستمی بەرگريى باڵيۆزخانەكەوە پووچەڵكراونەتەوە.
هاوكات گوتەبێژى سەربازيى سەرۆكايەتى ئهنجوومهنی وەزيرانى عێراق يەحيا رەسوڵ، ئاماژەى بەوەكرد كە ئەو هێرشانەى دەكرێنە سەر نێردەى وڵاتە بيانييەكان، پەيامى نەرێنى لە خۆدەگرێت و سووربوونى خۆيانى لە پاراستنى ئەو نوێنەرايەتييانە دووپاتكردەوە.
ئێوارەى ئەمڕۆ، هێرشێكى مووشەكى كرايە سەر باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە بەغدا.