Zana Natık Kerem
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند کە سێ تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، دەستگیرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی نەینەوا، سێ تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش، داواکراوبوون.
بەپێی راگەیەنراوەکە ئەو سێ تیرۆریستەی کە دەستگیرکراون لە بەناو کەتیبەی خۆکوژانی سەربە داعش چەکداربوون و باس لەوەشکراوە کە لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە کە سەربە داعشن.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، ئەوە خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان، بەئامانجی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا، دەستبەسەرکراون.