Zana Natık Kerem
28 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی حەشدی شەعبی گەورە تیرۆریستێکی داعشیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، دەستگیر کرد.
سەرچاوەیەک لە فیرقەی ئیمام عەلی سەربە حەشدی شەعبی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربە فیرقەی ئیمام عەلی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، گەورە تیرۆریستێکی داعشیان بە ناوی (م .ع. ع) لە ناوچەی نعێمییە رۆژھەڵاتی پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.
باسی لەوەشکردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.