Zana Natık Kerem
28 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣،٨ پلە بەپێوەری رێختەر، باشووری رۆژھەڵاتی قەزای کەلار لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھەژاندووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە داوە کە روانگەی بوومەلەرزانی سەربە دەستەی گشتیی کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣،٨ پلە بەپێوەری رێختەر بە دووری ھەشت کیلۆمەتر لە باشووری رۆژھەڵاتی قەزای کەلار روویداوە و ھاتووە: "دانیشتوانی ناوچەکە ھەستیان بە بوومەلەرزەکە، کردەووە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە نەدراوە، لەوەی ئاخۆ بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتووەتەوە یان نا.