Zana Natık Kerem
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاوی كردەوە كە سێ بوومەلەرزە بەگوڕەكانی (3،1)، (3،3) و (3،7) پلە بە پێوەری رێختەر، رۆژهەڵاتی قەزای كەلاریان لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەژاندووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوە داوە كە روانگەی بوومەلەرزانی سەربە دەستەی گشتیی كەشناسی رایگەیاندووە كە دوێنێ یەكشەممە سێ بوومەلەرزە بەگوڕەكانی (3،1)، (3،3) و (3،7) پلە بەپێوەری رێختەر لە رۆژهەڵاتی قەزای كەلار روویانداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، دانیشتوانی قەزای كەلار و دەورووبەری هەستیان بە بوومەلەرزەكان نەكردەووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە نەدراوە، لەوەی ئایە بوومەلەرزەكان هیچ زیانێكی گیانیی و ماددەییان لێكەوتووەتەوە یان نا.