Zana Natık Kerem
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی و ئاسایش پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان و لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا، دوو تیرۆریستی داعشیان لە ناحیەی لەیلان و ناحیەی تازە سەربە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە.
بەپێی رایگەیەندراوەکە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، زانیارییان لەسەر جموجۆڵی ھێزە ئەمنییەکان لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەگواستنەوە بۆ تیرۆریستانی داعش.
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.