Abdelrahman Fathy Ramadan Mohamed
29 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
بهغدا-AA
لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، گەیشتن بە بەڵگە و سەرەداوی گرنگی لە هەوڵی تیرۆر کردنەکە راگەیاند.
لیژنەکە دەستگیرکردنی فەرماندەی پووچەڵ کردنەوەی تەقەمەنییەکان و بەرپرسی بەڵگەی تاوانیشی راگەیاند، بەهۆی شکست هێنان لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و سەرۆکی لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە هەوڵی تیرۆر کردنی مستەفا کازمی، قاسم ئەعرەجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە بەغدا ئەنجامی دا، وردەکاریی بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی راگەیاند.
قاسم ئەعرەجی لە سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، گوتی: "بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشەکە کراوەتە سەر ماڵی سەرۆکوەزیران کە یەکێکیان لە سەربانی ماڵەکەی و ئەوی دیکەیان لە حەوشەی ماڵەکەیدا کەوتوونهتە خوارەوە".
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و سەرۆکی لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە هەوڵی تیرۆر کردنی مستەفا کازمی، گوتیشی: "فەرماندەی پووچەڵ کردنەوەی تەقەمەنییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، لیوا سەباح شبلی دوای رووداوەکە لە ماڵی سەرۆکوەزیران ئامادە بوو، و داوای لە لیژنەکە کرد لەگەڵ تیمی بەڵگەی تاوان بچنە سەربانی خانووەکە لهگهڵ تیمی بهڵگهی تاوان، لیژنەی لێکۆڵینەوەی ئاگادار کردەوە لە بوونی تەقەمەنی دیکەی نەتەقیو لەسەر بانی خانووەکە. لیژنە داوای له ناوبراو کرد کە شوێن پەنجەی تەقەمەنییەکان هەڵبگیرێتەوە".
قاسم ئەعرەجی راشیگەیاند: "بۆ رۆژی دواتر سەباح شبلی پێی راگەیاندین کە پەنجەمۆر و لێکەوتەکانی لەسەر تەقەمەنییەکان هەڵنەگرتووەتهوه و تەقەمەنییەکانیان لە رووباری دیجلەدا تەقاندووەتەوە" و ئاماژەی بەوەش کرد کە لیژنەکە بڕیاری دەستگیر کردنی سەباح شبلی و تیمی بەڵگەی تاوانی داوە تاوەکو لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ئەرکەکانیان.
گوتیشی: "لیژنەکە گەیشتوونەتە بەڵگەی گرنگ لە هەوڵی تیرۆر کردنەکە و شوێنی ئاراستە کردنی دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە و شوێنەی گەڕانەوەیان بە ئاراستەی باکووری رۆژهەڵاتی بەغدا دیاریی کراوە" و ئاشکرایشی کرد کە "سەرۆکوەزیران لە کاتی هێرشەکەدا لە ماڵەوە بووه".
قاسم ئەعرەجی گوتی: "سەرۆکوەزیران کاتێک کە ماڵەوە دەبێت لەو شوێنانە دهبێت کە بە مووشەک کرانە ئامانج" و راشیگەیاند: "لیژنەکە ناوی سەردانیکەرانی ماڵی سەرۆکوەزیرانی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ پێش هێرشە تیرۆریستییەکە دەست خستووە".
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و سەرۆکی لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە هەوڵی تیرۆر کردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەبارەی جۆری فڕۆکە و مووشەکەکانەوە رایگەیاند: "ئەو دوو فڕۆکەیەی کە هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا و تەقەمەنییەکانیش دروستکراوی ناوخۆیین کە تەقەمەنی جۆری C4 یان تێدابووە" و راشیگەیاند: "لیژنەکەیان هێشتا هیچ کەس و لایەنێکی بە هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی کازمی تۆمەتبار نەکردووە".
رۆژی ١١ی تشرینی دووەم، سوپای عێراق بڵاوی كردهوه، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی لە هەوڵێکی تیرۆر کردن رزگاری بووە کە بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کرایە سەر ماڵەکەی کە دووانیان خرانە خوارەوە و سێیەمیشیان لە شوێنی مانەوەی لە بەغدا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە پاسەوانەکانی برینداربوون.