Sarmand Hameed
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئاشكرای كرد، توانیویانە تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا دابین بکەن و داوایشی لە ھاووڵاتییان كرد ڤاکسین وەربگرن.
مەسرور بارزانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: "تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن پێکوتەی کۆرۆنامان دابین کردووە".
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رووی قسەکانی له هاووڵاتییان کردووە و دەڵێت: "ئێستا نۆرەی ئێوەیە ئەرکی خۆتان جێبەجێ بکەن، ڤاکسین وەربگرن و کوردستان بپارێزن".
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٧٢٥ ھەزار و ٧٥٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٢٧٦ ھەزار و ٥٨٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و پێنج ھەزار و ١٦٧ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٥ ھەزار و ٧٠٦ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٤٥ ھەزار و ٧١٠ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.