Haydar Karaalp
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
به‌غدا- AA
چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له باكووری به‌غدا پایته‌ختی عێراق، هێرشیان كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و ئاماژه به‌وه ده‌كرێت هێرشه‌كه كوژراوی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیا عێراقییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، داعش له ناوچه‌ی تارمییه باكووری به‌غدا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر لیوای ١٢ی حه‌شدی شه‌عبی.
باس له‌وه ده‌كرێت هێرشه‌كه ژماره‌یه‌ك كوژراوی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه له نێویاندا جێگری فه‌رمانده‌ی لیواكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه.
هێشتا حكوومه‌تی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌و باره‌یه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.