Zana Natık Kerem
21 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2022
ھەولێر ــ AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق، کوژرانی شەش تیرۆریستی داعشی راگەیاند.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، شەش تیرۆریستی کوژراون لەنێویاندا تیرۆریستی ناسراوبە "ئەبو مەریم قەحتانی" ، بەناو کارگێڕیی گشتیی ویلایەتی سەڵاحەددین کە سەرپەرشتی چەندین کردەی تیرۆرکردن و رفاندنی ھاووڵاتییان و کارمەندانی ئەمنی کردووە لە ناوچەکانی دەورووبەری زنجیرە چیاکانی حەمرین.
ھەروەھا راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکدا، ژمارەیەک حەشارگەیش خاپووکراون.