Zana Natık Kerem
15 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھەوڵی ھێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق درا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەورووبەری بەری باشووری بنکەی ئاسمانیی بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین نزیکبوونەتەوە کە لەلایەن ھێزەکانی پاراستنی تاوەرەکانی دەرەوەی بنکەکە، بەدی کراون و ھاتووە:
"هێزەکانی پاراستنی تاوەرەکانی دەرەوەی بنکەی بەلەد، تەقەیان لە فڕۆکەکان کردووە کە بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون".