Zana Natık Kerem
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و 691 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و 59ی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 59 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 691ی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
باس لەوەشكراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، سێ هەزار و 385 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 362 هەزار و 981 كەس و لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 181 كەس گیانیان لەدەستداوە و 292 هەزار و 197ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.