Rawan Subhi Obaiullah
17 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2025
دهۆك - AA
بەرپرسی پەیوەندییەکانی زانکۆی ئەمەریکی لە دھۆک ئاری زاوێتەیی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند : "لەژێر ناوی (بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ) ئەمرۆ دەست کرا بە کارەکانی شەشەمین کۆنفرانسی مێپس لە شاری دھۆک لەوانە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی پارتی ئایندە ئەحمەد داود ئۆغڵو و چەند پەرلەمانتارانی تورک، ھەروەھا سەدان کەسایەتی لە ھەرێم، عێراق و وڵاتانی بیانی ئامادە دەبن.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی زانکۆی ئەمەریکی لە دهۆک ئاماژەی بەوەشكرد كۆنفرانسەكە سێ رۆژ دەخایەنێت کە ڕۆژی یەکەم تەرخان دەکرێت بۆ پێنج وۆرکشۆپی جیاواز، دوو ڕۆژەکەی دیکە چالاکییەکانی ئاستی باڵا بەڕێوەدەچن، کە تێیدا کەسایەتییە دیارەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لەگەڵ میوانە بیانییەکان، بەشدار دەبن".
لە ساڵی 2019ـەوە، ئەم کۆڕبەندە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک ڕێکدەخرێت و دەیان بەرپرسی باڵای هەرێم و عێراق و کەسایەتی نێوخۆیی ناوچەکە بەشداری تێدا دەکەن.