Zana Natık Kerem
17 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2025
ھەولێر ــ AA
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە کۆتاھێنان بە کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕایگەیاند لەمەودوا حکوومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، حکوومەتێکی کاربەڕێکەر دەبێت تا ئەو کاتەی حکوومەتی نوێ پێکدەھێندرێت.
دادگاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڕۆژی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێی نوێنەران واتای کۆتاییھاتنە بە کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەروەھا گواستنەوەی دەسەلاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لەدەسەلاتی تەواوەوە بۆ دەسەڵاتێکی سنووردار.
لەو چوارچێوەیەدا، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریداوە بە کۆتاییھێنان بە کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕایگەیاندووە لەمەودوا حکوومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، حکوومەتێکی کاربەڕێکەر دەبێت تا ئەو کاتەی حکوومەتی نوێ پێکدەھێندرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەرکۆماری عێراق عەبدوللەتیف ڕەشید وەک بەشێک لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە کارەکەی بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی سەرکۆمارێکی نوێ ھەڵدەبژێردرێت.