Dlshad Saifaalddin Ahmed
09 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
سلێمانی ـ AA
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی جێگری سکرتێری گشتی حزبەکە، کۆسرەت رەسول عەلی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە بەرلە رۆژێک دێت لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کە بڕیارە سبەی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری میوانانی ناوخۆ و دەرەوە بەڕێوەبچێت.
گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەتیف شێخ عومەر دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لە لێدوانیکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی گوتی: "لەسەر بانگھێشتی رەسمی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەفدێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەشداری لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکات".
پێشتر لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی نەکرد.