Sarmand Hameed
10 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "١٩ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران"
بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، نۆزدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-١٩ لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، سێزدە پیاو و شەش یٔافرەت، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشيگەیاندووە: "١٨ تووشبوو دانیشتووی ناو قەزای کەلار و تووشبووەکەی دیکە دانیشتووی شاری سلێمانییە".