Rewa Mahmood Hasan
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
سلێمانی - AA
بەبەشداری کۆمەڵێک کاسبکار و مووچەخۆر و بەدروشمی جۆراوجۆر دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە خۆپیشاندانەکەدا کە نزیکەی دوو هەزار کەس بەشداربوون لە نێو سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی چەندین دروشمیان دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرز کردبووەوە.
خۆپیشاندانی نارەزایەتییەکە لەژێر پاساوی نەدانی مووچە و بوونی گەندەڵی رێکخراوە و ''جوڵانەوەی نەوەی نوێ'' خۆی بەسەرمەشقی خۆپیشاندانەکە دەزانێت و ماوەی چەند رۆژێکە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید لەرێگەی پەیامی جۆراو جۆرەوە داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان کردبوو.
لە خۆپیشاندانەکەدا چەند پەرلەمانتارێک لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئامادەی بوون و چەندین دروشمی جۆراو جۆر گوترایەوە.