Heman Hussein Yaseen
18 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2020
ھەولێر - AA
رۆژی ١٠ی ئایار حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەکردنی ھاتوچۆی بۆ ١٨ی ئایار درێژکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆتا رۆژی قەدەغەکردنی ھاتوچۆیە و پێشبینی دەکرێت لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی خۆی، بڕیارێکی نوێ دەربکات.
رۆژی ١٣ی ئادار، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەکردنی ھاتوچۆی راگەیاند و تا ئەمڕۆ بڕیارەکە بەردەوامە و ھەندێک ئاسانکاری لە رێنماییەکاندا کراوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٤١٣ کەس بەم شێوەیە:
"٢١٢ لە ھەولێر، ١٦٠ لە سلێمانی، ١٩ لە ھەڵەبجە و ٢٢ لە دھۆک".
ژمارەی چارەسەرکراوان لەو ٤١٣ کەسە بریتییە لە ٣٨٣ کەس بەم شێوەیە:
"٢٠٨ لە ھەلێر، ١٣٤ لە سلێمانی، ١٩ لە ھەڵەبجە و ٢٢ لە دھۆک".
ژمارەی ئەو کەسانەیشی کە لە نەخۆشخانەکان لەژێر چاودێری پزیشکیدان بریتییە لە ٢٥ کەس؛ سێ کەس لە ھەولێر و ٢٢یش لە سلێمانی.
پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەبووە، چوار لە سلێمانی و یەک لە هەولێر.