Heman Hussein Yaseen
25 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2023
هه‌ولێر - AA
ئەمڕۆ شەممە، بەبۆنەی ١١٢ھەمین ساڵەی رۆژنامەگەریی تورکمانییدا، پارتی چاکسازی تورکمان لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بە ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن و رۆژانامەوانان کە لە بواری رۆژنامەگەرییدا خزمەتی ئەو پێکھاتەیان کردووە.
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، مونا قاوەچی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌مڕۆ رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری توركمانه، ئه‌م یاده گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته بۆ پێكهاته‌ی توركمان كه له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ردراوه، واتا مافی پێكهاته‌ی توركمان له هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه، هیوادارین ئه‌م بۆنه‌یه ببێته هانده‌رێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناوكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی كورسی كۆتاكان".
له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن و بابه‌تی كورسی كۆتاكان، مونا قاوه‌چی گوتی: "ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه سه‌رجه‌م یاساكان پارێزراوبن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه كورسی كۆتاكان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گۆڕانكاری تیادا نه‌كرێت، هاوكات ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن به مه‌رجێک بۆ هه‌ر گۆڕنكارییهک بۆچوونی پێكهاته‌ی توركمان وه‌ربگیرێت".
قاوه‌چی ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی توركمان نه‌كراوه سه‌باره‌ت به بابه‌تی كورسی كۆتاكان و گوتیشی: "له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به عێراق، پێكهاته‌ی توركمان مافه‌كانییان پارێزراوه و، پێویسته زیاتر بایه‌خ و گرنگییان پێ بدرێت".
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ک خه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌دا دابەشکرا کە له ماوه‌ی رابردوو خزمه‌تیان به پێكهاته‌ی تورکمان كردووه و رۆڵیان هه‌بووه له گه‌یاندنی په‌یام و بۆچوونه‌كانی ئه‌و پێكهاته‌یه له بواره جیاوازه‌كاندا.
رۆژنامەی حەوادس، یەکەم ژمارەی تەنیا بە زمانی تورکی و بە ئەلفوبێی سامی (عەرەبی)دەرچوو، رۆژنامەکە لە کەرکووک بۆ ماوەی ھەشت ساڵ بەردەوام بوو، بەھۆی ئەوەی لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەوکات نەگونجا، لەلایەن ئینگلیزەکانەوە لە ساڵی ١٩١٨ کۆتایی بە بڵاوکردنەوەی ھێنرا.
رۆژی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژمارە ١٣ی ئاسایی خۆیدا پرۆژە بڕیاری "بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان"ی خستە دەنگدان، بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار پەسند کرا و بە فەرمی رۆژی ٢٥ی شوباتی ھەموو ساڵێک بە رۆژی رۆژنامەگەریی تورکمان ناسێندرا.