Ali Makram Ghareeb
26 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2023
كه‌ركووك-AA
کۆمەڵەی میدیا و رۆژنامه‌نووسانی تورکهكانی عێراق بە بۆنەی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی توركمان لە شاری کەرکووك چالاکییەکیان سازکرد.
بەرپرسانی بەرەی تورکمانی عێراقی، میدیاكاران لە کەرکووک، به‌رپرسی لقی كه‌ركووكی سەندیکای رۆژنامه‌نووسانی عێراق، عەباس بەیاتلی و بەرپرسه خۆجێیه‌كان بەشدارییان لە چالاکییهكهدا کرد کە لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی کەرکووک بەڕێوەچوو.
سەرۆکی کۆمەڵەی میدیا و رۆژنامەنووسانی تورکەکانی عێراق، محه‌مه‌د هاشم لە میانی گوته‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، میدیای تورکمانی مێژوویەکی ١١٢ ساڵەی لە عێراق هەیە و بەشدارییەکی بەرچاوی هەیە لە گەشەپێدانی میدیا لە وڵات‌دا.
گوته‌بێژی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، محەمەد سه‌مان، به‌پێویستی زانی میدیای تورکمانی زیاتر گەشە بکات و جەختی له گرنگی بڵاوكردنه‌وه به زیاتر له زمانێك كرده‌وه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارێزگاری کەرکووک، مه‌روان عانی وێڕای ئاماژەدان بەوەی میدیای تورکمانی بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوە لە میدیای عێراق و رایگەیاند: "میدیای تورکمانی رێگایەکی دووری بڕیوە. زۆر بە باشی دۆخی تورکمانەکان لە عێراق بۆ جیهان ده‌گوازێته‌وه".
"رۆژنامەی حه‌وادیس" کە لە ٢٥ی شوباتی ١٩١١دا لە عێراق دەرچووە و ماوەی هه‌شت ساڵ بەردەوام بووه، وەک یەکەم رۆژنامەی تورکمانی ده‌ناسرێت. هەموو ساڵێک له‌و رۆژەدا كه رۆژنامەکە ده‌رچووه و به "رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی تورکمان" داده‌نرێت، چالاکی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌درێت.