Zana Natık Kerem
17 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی جەژنی ھەستانەوە (قیامەت)ی لە مەسیحییەکان پیرۆز کرد و راگەیاند کە ئومێد دەکەن ئەم جەژنە، ببێتە سەرچاوەی ھێز و ئیلھام بۆ دۆڵی دوو رووبار.
مستەفا کازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی ھەستانەوە بڵاو کردەوە و تیایدا نووسیوویەتی "جەژنی قیامەت لە ھەموو مەسیحییەکانی عێراق بەتایبەتی و جیھان بەگشتی پیرۆز بێت".
سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە "بەھیوای ئەوەی ئەم جەژنە ببێتە سەرچاوەی ھێز و ئیلھام بۆ دۆڵی دوو رووبار، با ھەموومان پێکەوە لەژێر سایەی عێراقدا و لەژێر ناوی لێبوردەیی، خۆشەویستی، ئاشتەوایی و پێشکەوتندا بمێنینەوە".
جەژنی ھەستانەوە (قیامەت) گەورەترین و گرنگترین جەژنی مەسحییەکانە کە تیایدا مەسیحییەکان یادی هەستانەوەی مەسیح دەکەن لەنێو مردوان دوای لەسێدارەدانی.