Sarmand Hameed
12 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف-ی لە ئەرکی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی دوورخسته‌وه و عەمید یه‌حیا ره‌سول-ی له شوێنی ئه‌و ده‌ستنیشان كرد.
بەپێی نووسراوێكی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە به ناوی فه‌رمانی دیوانی ژماره ٢٥ لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٥/١١ بە واژووی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مستەفا کازمی دەرچووە، تیایدا هاتووه، به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بەپێی حوكمه‌كانی مادده‌ی ٧٨ له ده‌ستووری كۆماری عێراق پێیدراوه، بڕیاریداوە بە لێبووردنی لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف نه‌عیم ئه‌لكینانی له ئه‌ركی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و راسپاردنی عه‌مید یه‌حیا ره‌سول عه‌بدوڵڵا ئهلزوبەیدی بە ئه‌ركی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
بەپێی نووسراوەکە، ئه‌و بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبه‌جێده‌كرێت.