Zana Natık Kerem
28 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق راگەیاند کە دوو ھەزار و ٩٠٠ وێستگەی بۆ دەنگدانی تایبەت کردووەتەوە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جومانە غەلای لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە کە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە ھەشتی تشرینی یەکەمی داھاتوودا بەڕێوەدەچێت کە تیایدا کارمەندانی ئەمنی، ئاوارەکان و زیندانیان دەنگ دەدەن.
جومانە غەلای گوتی: "کۆمیسیۆن، دوو ھەزار و ٥٨٤ وێستگەی دەنگدانی تایبەت بە کارمەندانی ھێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەرە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەروەھا کۆمیسیۆن، ٣٠٩ وێستگەی دەنگدانی تایبەت بە ئاوارەکان و حەوت وێستگەی دیکەیشی بۆ بەندکراوانی ناو گرتووخانەکاندا، کردووەتەوە.