Ozhin Ramadhan Salih
04 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2021
کەرکووک - AA
تەقینەوەکە لە دوکانێکی مەی فرۆشتن لە گەڕەکی بەدر ئەنجامدراوە.
ستار هاشم خاوەنی دووکانەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "کاتژمێر یەک و چل خولەکی شەوی رابردوو لەڕێی دانانی بۆمبێکەوە لەبەردەم دووکانەکەم و تەقاندنەوەی بۆمبەکە پاسەوانێکی بازاڕەکە برینداربووە".
ستار هاشم باسی لەوەیش کرد کە زیانی ١٠ ملیۆن دینار بە دوکانەکەی کەوتووە.
هەر لەم بارەیەوە گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک عامر نوری رایگەیاند، پاش رووداوەکە لێکۆلینەیان دەستپێکردوە و تا ئێستا هیچ کەس دەستگیر نەکراوە.