Fakhradin Ibrahim Mohammad
04 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری میحوەری پردێ - دبس، پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان داوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، کاتژمێر ١٠:٣٠ی شەوی رابردوو لە سنووری میحوەری پردێ - دبس چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، پەلاماری خاڵێکی فەوجی۲ی لیوای۱۰ی پیادەیان داوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە "پێشمەرگە ئازاکانمان بەخێرایی لێیان هاتنە دەست و راویان نان، خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە".
هەروەها رایگەیاندووە "ئەمە بۆ چەندین جارە داعش بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە".
هەفتەی رابردوو لە پەلامارێکی چەکدارانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە هەمان میحوەر، دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.