Zana Natık Kerem
30 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق راگەیاند کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە ساڵی ٢٠٤١دا، لەگەڵ ٣٠٠ تیرۆریستی دیکەی داعش بە ٥٠ ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو، دوو ھێرشیان بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان لە پاڵاوگەی بێجی باکووری سەڵاحەددین ئەنجامداوە کە زیانی گیانی و ماددەییان لێکەوتبووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تۆمەتبارێکیان لە پارێزگای کەرکووک کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو، دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دەرکەوتووە لە ساڵی ٢٠١٤دا پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کردووە و لە بەناو ویلایەتی سەڵاحەددین سەربە رێکخراوەکە چەکداربوو.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکە لە ساڵی ٢٠١٤دا، لەگەڵ ٣٠٠ تیرۆریستی دیکەی داعش بە ٥٠ ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو، دوو ھێرشیان بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان لە پاڵاوگەی بێجی باکووری سەڵاحەددین ئەنجامداوە کە زیانی گیانی و ماددەییان لێکەوتبووە و ھاتووە:
"تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە دوای وەرگرتنی گوتەکانی دانی بە ئەنجامدانی ھێرشەکان بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان لە پاڵاوگەی بێجی-دا ناوە".