Aleyna Coşkun
13 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2023
مێرسین - AA
پەیمانگای پێگەیشتن لە مێرسین، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی ژنانی خاوەنکار، نمایشێکی جلوبەرگی لەژێر ناوی "شاهمەران و ژنانی بەهێز" رێکخست.
پێشانگاکە لە مۆزەخانەی شوێنەوارناسی مێرسین پێشانگاکە رێکخرا و تیایدا هێمای شاهمەران کە کارەکتەرێکی ئەفسانەییە و نیوەی جەستەی لە شێوەی مار و نیوەکەی دیکەی لە شێوەی ژندایە، لەسەر چەندین جۆری جلوبەرگ نمایش کرا.
نمایشکارانی جلوبەرگی سەربە رێکخراوی ژنانی خاوەنکار (GİŞKAD)، ١٠ لە جلوبەرگەکانیان نمایش کرد.
لە نمایشەکەشدا کۆنسوڵی گشتیی کۆماری تورکی قوبڕسی باکوور لە مێرسین، زەلیها مەندەلی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ناوچەکە و دیزاینەرانی جلوبەرگ ئامادەبوون.
13.06.2023 لە مێرسین نمایشی جلوبەرگی "شاهمەران و ژنانی بەهێز" رێکخرا
پەیمانگای پێگەیشتن لە مێرسین، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی ژنانی خاوەنکار، نمایشێکی جلوبەرگی لەژێر ناوی "شاهمەران و ژنانی بەهێز" رێکخست.