jamal sargaty
12 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2016
بەرپرسی لقی سلێمانی نابینایانی كوردستان بیلال حەمەساڵح لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "وەك لقی سلێمانی یەكێتی نابینایانی كوردستان توانیمان پاڵەوانیەتییەكی یاری شەتداون بۆ نابینایانی كوردستان ئەنجامبدەین كە لە مانگی 11 ساڵی رابردەوەوە وە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە".
ئەو گوتیشی: "بەشداربووانی پاڵەوانیەتییەكە لە 20 یاریزان پێكهاتبوون، ئەمڕۆش پاڵەوانیەتییەكە كۆتاییهات و كەسانی سەركەوتوویی پاڵەوانیەتییەكە خەڵات كران كە لە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان لە رانیە و كەركووك و هەڵەبجە و پێنجوێن و پیرەمەگروون و قەڵادزێ بەشداری ئەم پاڵەوانیەتییەیان كردبوو".
لەم پاڵەوانیەتیەیەدا رەیان سۆران، تەمەن 22 ساڵ كە دانیشتووی شاری كەركووكە توانی پلەی یەكەمی پاڵەوانیەتییەكەی بەدەست بهێنێت.لە بارەی پاڵەوانیەتییەكەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە مانگی 11 ساڵی پارەوە بەشداریم كردووە لەم پاڵەوانیەتیەدا و توانیم پلەی یەكەم بەدەست بهێنم، كە ئەمەش لەلایەن لقی سلێمانی یەكێتی نابینایانی كوردستان ئەنجام درابوو".
رەیان گوتیشی: "ئەم كێبركێیە لە نێوان 20 كەسدا بوو، من توانیم پلەی یەكەم بەدەست بهێنم و دوو هاورێی ترم توانیان پلەی دووەم و سێیەم بەدەست بهێنن".
ئەو هیواشی خواست كە هەموو ساڵێك ئەم جۆرە پاڵەوانیەتیانە بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجام بدرێت.