Hüseyin Burak Demirer
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره-AA
له‌میانی گراند پریكسی به‌ڕازیلدا كه ١٩هه‌مینی پاڵه‌وانێتی جیهانیی فۆرمولا وه‌ن پێك ده‌هێنێت، شۆفێری به‌ریتانی هه‌ڵبژارده‌ی مێرسێدێس، لویس هامیڵتن پله‌ی یه‌كه‌می برده‌وه.
كێبڕكێكه له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆسێ كارلۆس له شاری ساو پاوڵۆی به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌چوو، و له ٧١ گه‌ڕ پێكهاتبوو.
لویس هامیڵتن له هێڵی ١٠ههمهوه به‌شداریی له كێبڕكێكه‌دا كرد و توانی له گه‌ڕی ٥٩ههمیندا ركابه‌ره‌كه‌ی، شۆفێری رێدبوڵ-هۆندا، ماكس ڤێرستاپن تێپه‌ڕێنێت و ببێته خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م. له‌و به‌شه‌ی كێبڕكێكهش كه مابوو، هامیڵتن درێژه‌ی به پێشه‌نگیی دا و شه‌شه‌م یه‌كه‌میی ئه‌م وه‌رزه و ١٠١ههمین یه‌كه‌میی له‌ماوه‌ی ژیانی وه‌رزشییدا به‌ده‌ست هێنا.
له‌دوای هامیڵتن، به ١٠،٤ چركه ڤێرستاپن بووه دووه‌م، و به ١٣.،٥ چركه ڤاڵتێری بۆتاس كه له هه‌مان هه‌ڵبژارده‌ی هامیڵتنه، توانی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هامیڵتن توانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ ٣١٨،٥ خاڵ به‌رز بكاته‌وه و جیاوازیی نێوان خۆی و ڤێرستاپن بۆ ١٤ خاڵ كه‌م بكاته‌وه كه ناوبراو پێشه‌نگی شۆفێره‌كانه.
٢٠ هه‌مین كێبڕكێی گراند پریكسی ئه‌م وه‌رزه رۆژی ٢١ی تشرینی دووه‌م له قه‌ته‌ر ده‌ست پێ ده‌كات.