Yunus Kaymaz
18 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2022
ئیستانبوڵ-AA
لە هەفتەی ٣٧ەمینی خولی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ)دا، لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٢-١ لە ساوسهامپتۆن-ی بردەوە.
لیڤەرپوول لەکاتێکدا لەگەڵ مانچستەر ستی لە رکابەرییەکی بەهێزدایە بۆ بەدەست هێنانی نازناوەی خولەکە، به گۆڵهكانی یاریزان تاكومی مینامینۆ له خولهكی ٢٧ و جۆیل ماتیپ له خولهكی ٦٧، یارییەکەی بردەوە، تاکە گۆڵی تیپی خاوەن یاریگا لە خولەکی ١٣دا لە رێگەی یاریزان ناتان ریدمۆند تۆمار کرا.
مانچستەر ستی بە ٩٠ خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و لیڤەرپوول-یش بە ٨٩ خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولەکەدایە.
هەفتەی داهاتووش کە هەفتەی یەکلاکەرەوەیە بۆ هەردوو یانەکە، یانەی مانچستەر ستی میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلا دەکات و یانەی لیڤەرپوول-یش میوانداری یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن دەکات.