ماردین
تورك روونی كرده‌وه كه ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به قۆناغێكی ناله‌بار تێپه‌ر ده‌بێ و رووداوه‌كان كارێكی توند له ناخی خه‌ڵك به‌جێدێڵن.
راشیگه‌یاند کە به‌هۆی پلانی تایبه‌تی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، "داعش وه‌ك ده‌ستێكی ده‌ره‌كی كراوه‌ته به‌ڵایه‌ك بۆسه‌ر ناوچه‌كه."
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه كورده‌كان هه‌ر له كۆنه‌وه باجی زۆریانداوه و ئێستاش به‌رده‌وامن، گوتیشی: "مه‌به‌ست له هێرشه‌كانی داعش له‌ناوبردن و ره‌شكردنی داهاتووی گشت كورده‌كانه."
هه‌روه‌ها ئه‌ندام په‌رله‌مانی تورکیا، له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په گولسار یه‌ڵدرم رایگه‌یاند كه ماوه‌یه‌كی كه‌م ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا و داوای له خه‌ڵك كرد كه ده‌نگ بده‌ن به هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په و كاندیدی سهركۆمار، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش.