دیاربەکر
سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی فارقین یوکسەل بۆداکچی، ھاوسەرۆکەکەی مەلیکشا تەکە و خەڵکێکی زۆر لەبەردەم ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پاڵێوراوی سەرکۆمار و ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش، خۆپێشاندانێکیان ئەنجامدا و ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە ھێرشەکانی داعش راگەیاند.
خۆپیشاندەران لەبەردەم کۆشکی حکومەت دروشمیان دژ بە داعش بەرز کردەوە.
سەرۆکی شارۆچکەكە، کەرەم جانپۆڵات روونکردنەوەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا گوتی: "کۆمەڵکوژی دژی عەرەب، سریانی، یەزیدی، تورکمان و کورد لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێ."
جانپۆڵات گوتیشی: "پێشتر ویستیان لە رۆژئاوا خەڵک بکوژن، بەڵام کوردەکانی ئەو ناوچەیە نەیانھێشت، ئێستاش چاویان بڕیوەتە ناوچەی شنگال، ھەموو کەس دەبێ ئەوە بزانێ کە شنگال بە درێژایی مێژوو خاوەن پێگەیەکی تایبەتی خۆی بووە، شارۆچکەکە زۆربەی دانیشتووانەکەی کوردی یەزیدییە، بەو ھۆیەوە دەیانەوێ کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن. لە شنگال ئێستا رووبەڕووی داعش دەبنەوە و ئێمەش لێرە سەربەرزین لە ھەڵمەتەکانیاندا."