هەولێر
هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەكانی خوارووی خازر و دەوروبەری كۆبوونەوە و چاوەڕوانی سەركردایەتی خۆیان دەكەن، بۆ هێرشكردنە سەر چەكدارانی داعش.
دوێنی هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەكانی عەلی رەش و بەرتەلە و سفیە كشانەوە. ئەمرۆ پێنج شەممە تیمی رۆژنامەوانی ئانادۆڵو بەدواداچوونی مەیدانی بۆ بەرەكانی شەڕكرد.بەپێی زانیارییەكان، هێزەكانی پێشمەرگە لە دەوروبەری خواروی ناوچەی خازر جێگیر كراون.
بە پێی گوتەی شایەتحاڵان، بەشێك لە ناوچەكانی دیكە وەكوو سفیە كە كوردنشینن و كاكەیین روبەرووی چەكدارانی داعش بوونەتەوە بەرگری لە ناوچەكانی خۆیان دەكەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆش هێزێكی نوێی پێشمەرگە رەوانەی ناوچەكانی پێشەوە كراون و زیاتر لە 5 كیلۆمەتر لەخواروی خازر جێگربوون و چاوەڕوانی فەرمانی سەركردایەتیان دەكەن.
هەر بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەكی زۆر لە تاك و زرێپۆشی نوێ بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گواستراونەتەوە بۆ بەرەكانی شەڕ لەو ناوچەیە.
ئەفسەرێكی هێزەكانی زێرەڤانی بۆ پەیامنێری ئانادۆڵو ی ئاشكرا كرد: "هۆكاری كشانەوەی پێشمەركە لە بەرتەلەو شەلالەت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە چاوەڕوان دەكرا لە نزیك ئەو سنورانە فڕۆكە جەنگیەكانی عێراق مۆڵگەكانی داعش بۆردومان بكەن، بەڵام فڕۆكەكان نەهاتن."
لە ئێستا بەردەوام پێشمەرگە و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی خۆبەش بەرەو بەرەكانی شەڕ دەرۆن.
رەحمان سلێمان كە پێشمەرگەیەكی كەمئەندامی خانەنشینە وەك خۆبەخشێك هاتبوو بۆ پشتیوانی لە هێزەكانی پێشمەرگە.ئەو بۆ ئانادۆڵو گوتی: "من كەسێكی كەمئەندامم بەڵام وەك پاڵپشتی مەعنەوی دەمەوێ پشتیوانی لە هێزەكانی پێشمەرگە بكەم ئەگەر ئێمە دیفاع لەخۆمان نەكەین كەس دیفاعمان لێ ناكات."