شرنەخ
ئێزیدییەكانی شارۆچكەی شنگال و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەری بە ھەوڵی خۆیان بەرەو شارۆچكەی سلۆپیا-ی پارێزھای شرنەخ رادەكەن، ھەندێكیان ٣ كیلۆمەتر لە نزیك شارۆچكەكە بۆ ناو خانووەكان دەگوازرێنەوە و ھەندێكیشیان بە پاس بۆ ئەو شارانە دەچن كە خزم و كەسوكاریان هەیە.
شوفێرەكانی سلۆپیا، ئێزیدییەكان بە خۆڕایی لە زاخۆوە بۆ شارۆچكەی سلۆپیا دەگوازنەوە.
یەكێك لە ئێزیدییەكان بە ناوی كاوین ھۆسە بە گریانەوە بە زمانی كوردی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، كە لە گوندەكانیان رایان كردووە و پەنایان بۆ توركیا بردووە.
هۆسە داوای ھاوكاری لە خەڵكی شارۆچكەكە كرد كە یارمەتی ئاوارە ئێزیدییەكان بدەن و گوتی: "نازانم مێردەكەم لە كوێیە، لە بەر ئەوەی خەڵكێكی زۆر بێ پاسپۆرتە و نەیانتوانیوە بۆ توركیا بێن."
كەسێكی دیكە لە ئاوەرە ئێزیدییەكان بە ناوی سەرەك حوسێن، ئاماژەی بەوە دا كە بە ھۆی مەترسی داعش رایان كردووە و پەنایان بۆ توركیا بردووە و گوتی: "توندوتیژییەكان لە ناوچەكە بەردەوامن، خەڵكێكی زۆر پاسپۆرتیان نییە و ناتوانن بێن بۆ ئێرە. لە توركیا ھیچ شوێنێكان نییە كە بڕۆن، سوپاسی بەرپرسەكانی شارۆچكەی سلۆپی دەكەین كە شوێنی مانەوەیان بۆ ئێمە رەخساند."
بەكر ساڵح ئاماژەی بەوە دا كە لە دوێنێ شەوەوە، ئەو جێگایەی بۆیان تەرخان كراوە و لێی دەمێننەوە، گشت پێداویستیەكانیان بۆ دابین كراوە و سوپاسی ھاوڵاتیانی ناوچەكەیان كرد كە یارمەتییەكی زۆریان داون و داوایان كرد كە بە ھانای ئەو كەسانە بچن كە لە ناوچەكەدا گیرییان خواردووە.ھاوكات سەرۆكی رێكخراوی پارێزگاری و پەرەسەندنی شارۆچكەی سلۆپیا، سەلیم تاشكن، سەردانی ئێزیدییەكانی كرد و ئەوەی خستە روو كە لە گەڵ ھاتنی ئێزیدییەكان بۆ شارۆچكەكەیان ھاوكارییەكی زۆریان كردوون و داوای لە بەرپرسان كردووە كە لە خانووەكان نیشتەجێ بكرێن.
ھاشم ئەیاز یەكێك لە خاوەن خانووەكان جەختی لەوە كردەوە كە خانووەكان بە ھۆی رووداوەكانی ساڵی ١٩٩٥ بۆ ئەوانەی كە لە رووداوەكانی تیرۆر لە گوندی باڵكلی گۆل زیانیان پێگەیشتووە تەرخا كرابوو، ئێستا كەس لە ناوی نامێنێتەوە و ئێزیدییەكان نیشتەجێكراون لێی. ئاماژەی بەوەش دا كە لە لایەن بەرپرسەكانەوە داواییان لێكراووە خانووەكان بۆ ماوەیەك بە ئاوارە ئێزیدییەكان بدەن و ئەویش بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەوە كرد و ئامادەیی خۆی نیشان دا كە بە ھەموو جۆرێك ھاوكاریی ئێزیدییەكان بكات.
ھاوڵاتییەكی شارۆچكەی سلۆپیا بە ناوی نیعمەت ئەتیڵا، ئاماژەی بەوە كرد بە ھەموو جۆرێك یارمەتی ئێزیدییەكان دەكەن، ھەروەھا قایمقام و شارەوانی گشت ھەوڵەكانیان خستووەتە گەڕ بۆ یارمەتیدانی ئێزیدییەكان. عەمەر ئۆكتان كەسێكی دیكەی دانیشتووی شارۆچكەی سلۆپیا، ئەوەی خستە روو، كە خەڵكی شارۆچكەكە یارمەتی تەواویان بە ئاوارە ئێزیدییەكان داوە.