Halife Yalçınkaya
10 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2022
سێواس- AA
لە سێواس بەهۆی بەفربارینەوە، رۆژێک دەوامی قوتابخانەکانی سەرەتایی و ناوەندی راگیران.
پارێزگای سێواس لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بەدرێژایی رۆژ بەفر بارین بەردەوام دەبێت، هەربۆیە بۆ ماوەی یەک رۆژ خوێندن رادەگیرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە دەوامی فەرمانگەکان لە نیو کاتژمێر درەنگتر لە کاتی ئاسایی خۆی دەست پێ دەکات.