Muzaffer Akyüz
07 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2021
سیواس- AA
نزیكه‌ی هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیی كه ئاوی بۆ هێندراوه له سنووری كارگێڕیی هه‌ردوو قه‌زای هافیك و زارا سەربە پارێزگای سێواس په‌تاته، گوڵه‌به‌ڕۆژه، چه‌وه‌نده‌ری شه‌كر و گه‌نمه‌شامی لێ ره‌نێو ده‌هێندرێت.
ئاوه‌كه كه له هه‌ردوو به‌نداوی هافیك-ئۆزه‌ن و ئیمرانڵی-یه‌وه به بۆری نزیكه‌ی ٥٠٠ كیلۆمه‌تری هێندراوه، به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانی پێ ئاو ده‌درێت.
ره‌نێوهێنانی نزیكه‌ی ١٩٦ هه‌زار تۆن به‌روبووم بووه‌ته هۆی دڵخۆشكردنی جووتیارانی ناوچه‌كه.
كۆمپانیاكانی ناوچه‌كه بڕی ٩٠ هه‌زار تۆن په‌تاته له‌و ١٥٠ هه‌زار تۆن په‌تاته‌ی به‌رهه‌م هێندراوه به ده‌ره‌وه ده‌فرۆشن.
سه‌رۆكی یه‌كه‌كانی ئاودانی هافیك-ئۆزهنو هافیك-زارا، هارون ئاڤان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه دوای راكێشانی ئاو به بۆڕی بۆ ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵییانه، ئاستی رهنێوهێنان چه‌ند هێنده زیادی كردووه و گوتی: "له‌م ناوچه‌یه‌دا، ١٦ كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ن كه به كشتوكاڵی به‌راوه‌وه سه‌رقاڵن، ئه‌م كۆمپانیایانه په‌تاته هه‌نارده‌ی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، راكێشانی ئاو بۆ ئه‌م زه‌وییه كشتوكاڵییانه ئاستی ره‌نێوهێنانی به‌رز كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها داهاتی جووتیارانیشی زیاتر كردووه".