Ali Rıza Akkır,Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2017
موغڵا - AA
له شارۆچكه‌ی فه‌تحیه سه‌ربه پارێزگای موغڵا باشووری رۆژئاوای توركیا كه پله‌کانی گه‌رما 42 پله‌ی سه‌دییه قیری شه‌قامه‌كان تواوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش شۆفێرانی دووچاری سه‌ختی كردووه.
به هۆی به‌رزبوونەوەی پله‌کانی گه‌رما، نزیكه‌ی چوار كیلۆمەتر قیر كه ناوچه‌ی یانكڵار ده‌گه‌یه‌نێت به دۆڵی یه‌شیل تواوه‌ته‌وه.
قیری به‌شێكی زۆری شه‌قامه‌كه تواوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌یش شۆفیرانی دووچاری ناڕه‌حه‌تی كردووه.
ژمارەیەک له شۆفێران به هێواشی به‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا ده‌رۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان قیراوی نه‌بێت، ژمارەیەكی دیكه‌شیان لاده‌ده‌نه كه‌ناری شه‌قامه‌كه و به‌سه‌ر خۆڵه‌كه‌دا ده‌ڕۆن.