Sabri Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2017
موش - AA
له شاری مووش به هۆی ته‌واوبوونی قوتابخانه و ده‌ستپێكی پشوو و، هاتنی وه‌رزی گه‌رما، منداڵان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ئاوی چه‌م و رووباره‌كاندا خۆیان فێنك بكه‌نه‌وه.
منداڵانی گوندی كۆچ كه ده‌كه‌وێته دووری 30 كیلۆمەتر لە شارۆچكه‌ی هاسكۆی، هه‌ندێكیان له كێڵگه‌كاندا كار ده‌كه‌ن و به مه‌به‌ستی خۆ فێنككردنه‌وه روو له رووباری كاراسوو ده‌كه‌ن كه به نزیك گونده‌كه‌یاندا تێپه‌ڕده‌بێت و، خۆیان له پردێكه‌وه فڕێده‌ده‌نه ناو رووباره‌كه‌وه كه نزیكه‌ی هه‌شت مه‌تر به‌رزه.
منداڵان له ئاوی رووباره‌كه‌دا كاتێکی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن و یاری ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له منداڵان به ناوی ئه‌یوب ئۆزه‌ن باس له‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانن خۆفڕێدان له‌سه‌ر پرده‌كه‌وه بۆ ناو رووباره‌كه مه‌ترسیداره، به‌ڵام خۆیان لێوه فڕێده‌ده‌نه خواره‌وه و، گوتی: "خۆههڵدن بۆ ئه‌و منداڵانه مه‌ترسیدارتره كه مه‌له‌وانی نازانن. به‌ڵام ئێمه مه‌له‌وانی ده‌زانین و زۆر كێشه‌مان نابێت، ساڵانیكه ئه‌و كاره ده‌كه‌ین. ئێمه له كێڵگه‌دا كارده‌كه‌ین و ئه‌و كاته‌ی بۆمان ده‌مێنیته‌وه زۆربه‌ی له ئاودا به‌سه‌ر ده‌به‌ین. له‌ناو خۆماندا پێشبركێی مه‌له‌وانی رێكده‌خه‌ین".