Ozan Efeoğlu
28 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
مێرسین- AA
لە پارێزگای مێرسین کە بە "مرواری دەریای ناوەڕاست" ناسراوە، دیمەنی دڵڕفێنی خەندەقەکانی ژێردەریا بۆتە جێی سەرنجی گەشتیاران.
لە کەناراوەکانی قەزای ئەردەملی و لە قوڵایی هەشت مەتردا، چەند خەندەقێکی ژێردەریا هەن.
ئەم خەندەقانە کە رووبەرەکەیان نزیکەی دوو کیلۆمەترەو دیمەنێکی سەرنجڕاکێشیان هەیە، ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچەکە دەکەن دەتوانن گەشتی ژێردەریا ئەنجام بدەن و لە نزیکەوە ئەم خەندەقانە ببینن کە زیندەوەری جۆراوجۆریان تیادا دەژی.