Rewa Mahmood Hasan
31 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2021
سلێمانی-AA
بەهۆی بارانی به‌لێزمه‌وه لە سلێمانی و دەوروبەری، لافاو درووستبوو، ئاستی ئاو لە هەندێک شەقام ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست كرد و لافاو خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی كۆكرده‌وه. هاوكات ئاو چووه‌ته نێو ژماره‌یه‌ك ماڵه‌وه و زیانی پێ گه‌یاندوون.
لەهەندێک لە گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی بەهۆی باران بارینی بەخوڕەوە لافاو دروست بووە و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروست بووە.
لەژێر پردی زەرگەتە، لەژێر پردی خەسرەوخاڵ و هەندێگ لە گەڕەکەکانی وەک گردە بڕاوەکە و چواردەوری سلێمانی ئاستەنگ بۆ شۆفێران دروست بووە و بە نەرێنی کاری کردووه‌تە سەر هاتوچۆی ئۆتۆمبیل. هاوكات ئاو چووه‌ته نێو ژماره‌یه‌ك ماڵه‌وه و زیانی پێ گه‌یاندوون و دیمه‌نی ژماره‌یه‌ك له ماڵه‌كان له‌لایه‌ن كامێرای ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه تۆمار كراوه.
تا ئێستا لافاوه‌كه هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووه‌تەوە.