İlhami Erkılıç
07 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2022
ئەرزەڕۆم – AA
بەمەبەستی گرنگیدان و بەردەوامیدان بە ژیانی باڵندە کێوییەکان، ٥٠٠ کەو لە ئەرزەڕۆم لەنێو سروشتدا جێ هێڵدران.
بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی ئەرزەڕۆمی پارکە نیشتمانییەکان و پاراستنی ژیانی سروشتی، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ زیاترکردنی کەو لە ناوچەکە.
لەو میانەیەدا تیمەکانی هۆبەکە ٥٠٠ کەو کە لە بنکەی بەرهەمهێنانی باڵندە کێوییەکانی ماڵاتیا پێیان درابوون، هێنایاننە ئەرزەڕۆم و لەنێو سروشتدا جێیان هێشتن.
دواتر کەوەکان لە شەققەی باڵیان دا و لەبەرچاو دوور کەوتنەوە.
ژمارەیەک لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکە ئامادەی چالاکییەکە بوون.