Mohammed Baqi Hussein
28 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2017
دێرازۆر/ئه‌نقه‌ره - AA
له هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆسه‌ر شاری دێرازۆر رۆژهه‌ڵاتی سووریا کە له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه، نزیكه‌ی 50 مەدەنی كوژران.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، چالاكێكی مه‌ده‌نی له ناحیه‌ی دابلانی دێرازۆر به ناوی فیراس عه‌له‌وی رایگه‌یاند، "سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگی كه پێمان وایه سه‌ربه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانن، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له كاتی چوونی جووتیاران بۆسه‌ر كاره‌كانیان هێرشیان ئه‌نجامدا. شوێنه‌كه به گشتی ده‌كرێته ئامانجی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانان".
عه‌لاوی رایگه‌یاند له هێرشه‌كه‌دا لانیكه‌م 50 مەدەنی كوژران و گوتی: "فڕۆكه‌كان به بۆمبی هاوشێوه‌ی بۆمبی هێشوویی، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یان كرده ئامانج كه جووتیارانی هه‌ڵگرتبوو. له‌نێو قوربانییاندا ژن و منداڵیش هه‌یه. بریندارانی هێرشه‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه كران".