Haydar Karaalp
18 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2021
بەغدا - AA
گه‌نجێكی عێراقی به ناوی عه‌لی شاكر جه‌بر كه وڵاته‌كه‌ی به ده‌ست جه‌نگه‌وه ماندوو بووه، دوای هیوابڕاوبوون له‌و خه‌ونه‌ی به ئه‌ورووپاوه ده‌یدیت له ئه‌ورووپاوه گه‌ڕایه‌وه به‌غدای زێدی خۆی.
عه‌لی شاكر جه‌بر كه له ١٩٩٩ له به‌غدا له‌دایك بووه و ده‌رچووی ئاماده‌یییه، ته‌مووزی ئه‌مساڵ وڵاته‌كه‌ی جێ هێشت و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی سه‌ره‌تا چووه بێلاڕووس و دواتر گه‌یشته لیتوانیا.

ئه‌م گه‌نجه عێراقییه كه به‌رگه‌ی هه‌لومه‌رجی سه‌خت و مامه‌ڵه‌ی خراپی له كه‌مپی په‌نابه‌راندا نه‌گرت، ناچار بوو بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
عه‌لی شاكر جه‌بر ئاماژه به‌وه ده‌دات به‌خۆیه‌وه چه‌ندین گه‌نجی سووریا، ئه‌فغانستان و ئه‌فریقا به چه‌ندین جۆری وه‌ك لێدان به دار ئه‌شكه‌نجه دراون، ئه‌ویش به‌رگه‌ی ئه‌و بێڕێزییه‌ی نه‌گرتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه و گوتی: "سه‌ربازانی كه‌مپه‌كه زۆر به‌خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردین. له دابه‌شكردنی خواردن و خواردنه‌وه كێشه هه‌بوو و جیاكارییان پێ ده‌كردین. سه‌ربازان به ئێمه‌یان ده‌گوت 'ئێوه‌ی عه‌ره‌ب تیرۆریستن' و به دار لێیان ده‌داین و ته‌نانه‌ت گازی فرمێسكڕێژیان له‌دژ به‌كار ده‌هێناین. ته‌نانه‌ت سه‌گیشیان تێ بهردهداین".

عه‌لی شاكر جه‌بر به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كه‌مپه‌ی لێی ده‌مایه‌وه زۆربه‌یان له‌و گه‌نجه عێراقییانه پێك هاتبوون كه دوای ٢٠٠٣ له‌دایك بوون، گوتی: "من نه‌مویست كه له زیندانێكه‌وه (عێراق) راده‌كه‌م، بچم له زیندانێكی دیكه بژیم، بۆیه كه ئه‌وه‌م دیت گه‌ڕامه‌وه".