Mustafa Melih Ahıshalı
12 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2020
ئیستانبول - AA
کۆی گشتیی ژمارەی ئەو کەسانەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئێران گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ چوار هەزار و ٤٧٤ كەس و ژمارەی تووشبووانیش، گەیشتووەتە ٧١ هەزار و ٦٨٦ كەس.
ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا بڵاویکردەوە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، كیانوش جیهانپور داویین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە خستووەتەڕوو و رایگەیاندووە کە لهمیانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١١٧ تووشبووی دیكهی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئێران گیانیان لهدهستداوه.
كیانوش جیهانپور ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆی گشتیی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، بۆ چوار هەزار و ٤٧٤ کەس بهرزبووهتهوه.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، كیانوش جیهانپور ئاشکراشیکردووە کە هەر لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٥٧ کەسی دیکە لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە، گەیشتە٧١ هەزار و ٦٨٦ کەس.
ناوبراو روونیشیکردەوە کە لەنێو سەرجەم تووشبووەکاندا، سێ هەزار و ٩٠٣ کەس رەوشیان خراپە و ٤٣ هەزار و ٨٩٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.